KMMK:
رۆژی دووشەممە ۳۱ ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەیەكی سنوری شاری نەوسوو دەستڕێژی گولـلەیان لە كۆڵبەرێك بە ناوی هادی حەیدەری كرد و بەهۆیەوە ناوبراو لە مەچەكی دەستیەوە برینداربوو.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، ئەو كۆڵبەرە خەڵكی شاری جوانڕۆیە و لە كاتی هێرشەكەدا هیچ چەشنە بار و كۆڵێكی پێنەبووە.
بەپێی راپۆرتەكانی ناوەندی ئاماری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە تا ئێستا ۹٦ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد برینداربوون و ٥٥ كەسی دیكەش ژیانیان لەدەستداوە.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان