کوشتن و ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لە ژێر چەتری تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بەردەوامە

KMMK:

ڕۆژی هەینی ٢٨ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ ، هێزە ئەمنیەکانی کوماری ئیسلامی ئێران لە سنووری شاری “چاڵدوران” دەستڕێژییان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی”، خەڵکی گوندی عیسا گولیک، دەسبەجێ گیانی لەدەست دا و چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “محەممەد میرزایی”، “ئازاد یاستار”، “مەحموود عەلەم‌ هولی”، و
“ئومید عەلەم‌ هولی” بەسەختی بریندار بوون.

کوشتن و بڕینی کۆڵبەران و کاسبکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جۆرێک بەردەوامی هەیە کە تەنها لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی تاکوو ئێستا ٤٥ کۆڵبەر کوژراون و ۸۸ کۆڵبەریش بریندار کراون و هەروەها ۹ کاسبکار کوژراو و ۷ دیکەش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKADMIN پەیوەندی

تێلێگرام
@KMMKKURDISTANا