ئیدارەی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەی دەسبەسەر کرد

KMMK:

۱۵ی پووشپەڕی ئەمساڵ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی خەڵکی ســنە بەناوی ڕەمەزان سوڵتانیان یان دەسبەسەر و گواستەوە بۆ ئەو ئیدارەیە.

بە پێی ووتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو: ڕەمەزان سوڵتانیانی ٤۵ ساڵ تەمەن، فەڕاشی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری ســنە، لە لایەن ئیدارەی ناوبراوەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا دەڵێ: یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو دوێنێ (۲۷ی پووشپەڕ) چاوی پێکەوتووە بەڵام؛ هێشتا لەسەڕ هۆکاری دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

دوو کەس لە منداڵەکانی ناوبراو لە چالاکانی سیاسی کورد و ئەندامی یەکێک لە حیزبە ئوپوزسیۆنە کوردستانیەکانن. دەسبەسەری و ڕووبەڕووبوونەوەی توند و تیژانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ چالاکانی سیاسی و مەدەنی و بنەمەڵەکانیان بە شێوەی گەڵاڵە بۆ داڕێژراو درێژەی هەیە و بەپێی ڕاپۆڕتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زاینیی ۲۱۷ هاووڵاتی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان