KMMK:
سه‌رله به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه ٢٥ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ له به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری مه‌هاباد سزای له‌سێداره‌دانی ژنێك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه ناسناوی ئه‌م ژنه (مه‌لێحه ساڵحییان) خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به‌شاری میاندواو راگه‌یه‌ندراوه.
ناوبراو به هۆی تاوانی كوشتنی كه‌سێك له به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌هاباد به‌ند كرابوو.
ده‌بێت رای بگه‌یه‌نین: كه تا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه راگه‌یاندنه‌كانی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌م ژنه‌یان بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


