دیواندەرە- شنۆ/ ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژراو و ژنێکی دیکە خۆی هەڵاوەسی

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲٠ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، لە شاری دیواندەرە ی سەر بە پارێزگای سنە ژنێک بە ناوی زارا ڕەسووڵی لە لایەن براکەیەوە کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی نێوان هاوژینەکەی و براکەیەوە، بەدەستی براکەی کوژرا.

هەروەها یەکشەممە ۱۶ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، لە شاری شنۆ کچێکی تەمەن ۱۶ ساڵ خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

گوشاری ئابووری و سیاسی و بەربەستەکانی ژیانێکی یەکسان و پێشگرتن لە هەر چەشنە چالاکی ژنان لە ناو کۆمەڵگا دا و سیستمی زاڵی یەک لایانە و بێ واتا کردنی ڕۆڵی ژنان بوونەتە هۆکاری سەرەکی بێ کاریگەر کردنی ژنان و گەیاندی ئەوان بە دەربەندی خەمۆکی و لێکەوتنەوەی ئاماری پڕ مەترسی هەڵکشانی ڕۆژبەڕۆژه خۆ کوشتنی ژنان لە کوردستان.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۲۹ ژن دەستیان داوەتە خۆکوژی و ۷ ژن لە لایەن بنەماڵە یا خزم‌و‌کەس یا کەسی نەناسراو کوژراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان