دەستبەسەری دوو هاوڵاتی کەژەوان لە شاری سەقز

KMMK:

ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۷ و ۱۸ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی دوو کەس لە ئەندامانی گرووپی کەژەوانی هەڵۆ لە شاری سەقز بە ناوەکانی ” فایەق یووسفی (مامۆستی وەرزشی ڕەزمی)”، و “هادی محەممەدزادە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە هەواڵگری موکریان پشتڕاستی کردۆتەوە، تا کاتی داڕشتنی هەواڵەکە زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراوان ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۹٥ هاوڵاتی وچالاکی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان