کرێکارێکی بۆکانی لە کاتی کارکردندا گیانی سپارد

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۱٥ی پوشپەڕی ۲۷۱۹، بە هۆیی دارمانی دوارێک کرێکارێک بە ناوی “یاسین قوربانی” خەڵکی ئاوایی “داشاغڵی بۆکان” گیانی لە دەست دەدات و کرێکارێکی تریش بریندار دەبێت.

بە پێی داتا نێودەوڵەتیەکان لە جوگرافیای سیاسی ئێران زۆرترین رێژی گیان لەدەست دان و زامداربونی کرێکاران تۆمار دەکرێت بە جورێک هەر رۆژ شایەتی گیان لەدەست دانی و بریندار بونی کرێکاران لە کاتی ئیش و کاردا دەبین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN

تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN