نۆدشە/کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر

KMMK:

چوارشەممە ۱۲ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری هانەگەرمەڵە، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکیش بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی تەقەی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری هانەگەرمەڵە‌ی سەر بە نۆدشە دوو کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە کەوتنە بەر دەسڕێژی گولـلە و یەکێک لەوان بە ناوی «گۆران عەزیززادە» گیانی لە دەست دا و ئەوی دیکە «ئەسیر شاپەسەندی» بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیەکە، دوو کۆڵبەری ناوبراو گوازرانەوە  بۆ نەخۆشخانەی شاری نۆدشە لە پارێزگای کرماشان.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: