مانگرتنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەرUNی سلێمانی/ ڕۆژی دووهەم

بەپێی ڕاپۆتێکه بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: کۆمەڵێک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش چەنددین جار مانگرتن لە بەردەم UNی شاری سلێمانیدا، لە دوێنێوە بۆماوەیەکی نادیار دەستیان داوەتە مانگرتن.

لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە نێزیک بە20کەس لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی دوڕۆژە بۆ دەسڕا گەیشتن بە مافی پێشێل کراویان لە بەرانبەرUNی شاری سلێمانیدا مانیان گرتووە، وبە گوتەی خۆیان تا گەیشتن بە خواستەکانیان دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتەکە ویستی ئەم پەنابەرانە روون بوونەوەی دۆخی پەنابەری و دابین کردنی پاراستنی گیان و ماڵیانە.

ماوەیەک پێشووترلە ئاخافتنێکدا کە بەرپرسیUNلەگەڵ یەک لە ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان ئەنجامی دابوو ،گوتبووی ئێمە توانای جێبەجێ کردنی داخوازییەکانی پەنابەرانمان نییە و ئەم خواستانە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئێمە دانییە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،پاش ساڵانێک بوونیان لە باشووری کوردستان،نە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان ونەهیچکام لە دامەزراوە ودام ودەزگا نێودەوڵەتیەکانەوە هیچ جۆرە هەل وئاسانکارییەکیان بۆنەڕەخساندوون وتەنانەت بۆوەرگرتنی مافی نیشتەجێ بوون(ئیقامە)لە باشووری کوردستان توشی گرفت وبەربەست دەبن.ولەلایەن UNوە ئاسانکاری ودەسپێشخەرییەک بۆڕاگوێزانیان بۆووڵاتی سێهەم بە ئەنجام نەگەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.