بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بەناوی “محەممەد ئاوازە” خەڵکی شاری سەردەشت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە کاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر لە خاڵی سنووری قەندوولی سەردست دەکەونە بووسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئەم کۆڵبەرە چەندد فیشەکی بەر دەکەوێ و ڕان و پێی بە گرانی بریندار دەبێ و نابراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ بۆ چارەسەری پزیشکی.

بە پێی داتاکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۴ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و ٤۰ کۆڵبەریش کوژراون.
هەر وەها ۵ کاسبکار بریندار و ۵ کاسبکاری دیکەیش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان