بریندار بوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەورامان

KMMK:

پێنج شەممە ٦ی مانگی پووشپەڕ ۲۷۱۹ی کوردی کاسبکارێک بەناوی عەلی حەسەنی ناسراو بە عەلی عەزیز خەڵکی ئاوایی دوروکی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزایەکانی زنجیرە چیای تەتە لە هەورامان دراوەتە بەر دەست درێژی فیشەک و بەسەختی بریندارکراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە فیشەکێک بەر لاقی ئەو کاسبکارە کەوتوە و ئێسکی لاقی شکاندوە، دواتر ناوبراو گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەک لە شاری مەریوان و نەشتەرگەری بۆ کراوە کە دەگووترێ ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

هەر بەپێ ئەم ڕاپۆرتانە سێ روژ لەمەوبەریش کاسب کارێکی بە ساڵاچوو به ناوی حەمه لالو خەڵکی ئاوایی بارموا لە لایەن هێزەکانی پاسگای حکوومەت لە تەتە قۆلبەست دەکرێت و بە ئەمری سەرۆکی ئەو پاسگایە چەندەها بێ حورمەتی پێدەکەن و پاشان بە چەقۆ بریندار دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان