KMMK:
لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێک بەناوی “عەمەر محەممەدی” کوڕی سادق خەڵکی گەورەدێی “بڵەسەن”ی سەر بە شاری بانە کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران و بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵە ناوبراو لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۴ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کراوە،و ٤۰ کۆڵبەریش کوژراوە و هاوکات ۵ کاسبکار کوژراوە و ۵ کاسبکاری دیکەیش بریندار کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


