KMMK:
دووشەممە ۲۷ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، «ئەفشین شێخول ئیسلامی» چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شار سنە ڕێگری لە چوونە دەرەوەی لە ئێران کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو بە تۆمەتی پێکهێنانی گردبوونەوە و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردستانییەکان لە لایەن لقی ۲ دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە ڕێگری لەچوونە دەرەوەی لە وڵات کراوە و ئەم حوکمە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە کە: ناوبراو لە ۲۸ی ڕێبەندانی ۲۷۱۸ لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەسبەسەر کرابوو و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
هەروەها ناوبراو کە خاوەنی هاوڵاتی ئەمریکایە و پاش سەردانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت (گذرنامە) بۆ وەرگرتنی ڤیزە، پێی ڕاگەیەندرابوو کە چوونە دەرەوی لێ قەدەغە کراوە و ڕێگری لە چوونی بۆ دەرەوەی وڵات دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان