KMMK:
یەکشەممە ۱۹ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، ئومید شامحەمەدی مامۆستای قووتابخانە و چالاکوانی سنفی مامۆستایانی دیواندەرە جارێکی تر دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی یەک ساڵ زیندانی بەسەرداسەپاو ڕەوانەی زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە کرا.
ناوبراو پایزی ساڵی پێش بە هۆی مانگرتنی گشتی مامۆستایان دەسبەسەر کرابوو و لە دوای ۴۰ ڕۆژ دەسبەسەری بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ سازکردنی چالاکی مانگرتن(هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی) لە لایەن دادگای حکومەتی ئێران بە یەک ساڵ زیندان سزا درا و دواتر بە بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
دەسبەسەری ناوبراو و چالاکوانانی مەدەنی، سیاسی، سنفی و ژینگە پارێزان لە باروودۆخێک دایە کە حکومەتی ئێران لە هەر چەشنە بیر و ڕا دەربڕینێک و ماڤخوازیەک پێشگری دەکات و بە تۆمەتگەلی ناڕەوا پێش لە هەر چالاکێکی مەدەنی دەگرێت.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان