کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا

KMMK:

پێنج‌شەممە ۲۳ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد حوسێن‌زادە کوری عوسمان خەڵکی گوندی زەلێ ی سەر بە شاری بانە کەوتە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لە دەست دا.

یەک‌شەممە ۱۹ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، ئەحمەد حاج عەلی لە ناوچەی سنووری کانی‌زرد ‌ی سەردەشت کەوتە ناوکەمینی هێزەکانی سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە و بەتووندی بریندار بوو.

هەر لەو حەوتوویەدا، ئومید محەمەد پوور لە ناوچەی سنووری پیرانشار کەوتە بەر هێرشی هەر ئەو هێزانە و لە ئاستی لاقەوە بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا، ۷٨ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۴۴ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

محمد حسین زاده