خۆکوژی دوو ژنی گەنج لە ئــیلام و کامێران

KMMK:

چوارشەممە ۲۲ی جۆزردانی ۲۷۱۹ی کوردی ، دوو ژنی گەنجی خەڵکی ئــیلام و کامێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێــنا.

ئانا سەید میرزایی ۲۴ ساڵ تەمەن وخەڵکی ئاودانان سەربە ئیلام لە هەوڵــێکدا کە هۆکارەکەی بۆ کێشەی بنەماڵە دەگەڕێتەوە پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

ژیــلا موزەفەری ۲۲ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی «پشــتە» سەر بە کامێران هەر لەو ڕۆژەدا هەڵیکوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی هێــنا.

دۆخی ناجێگری ئابووری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەکەوە و سەرکوت و گوشاری لە ڕادەبەدەر لەسەر ژنان لە ماڵەوە و کۆمەڵگا لە لایەکی دیکــەوە بە چەشنێک ژنانی خستۆتە تەنگەژەی گرانی ڕۆحی و دەروونی دوور لە ئازادی کۆمەڵایەتی بۆ چالاکی و ئامادە بوون لە کۆمەڵگا کە دەرەنجام و پاشهاتی ڕێکاری هەڵەی یاسایی و کۆمەڵایەتیدا شایەتی هەڵکشانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی هەوڵی خۆکوژی ژنانین لە کۆمەڵگا دا.

بەپێی داتاکانی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۶ ژن دەستیان داوەتە خۆکوژی کە لەم ڕێژەیە ٤ کچی خوار تەمەن ۱۸ ساڵیان تێدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان