KMMK:
سێشەمە ۲۱ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوی قایمقامی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەرپێڵ زەهاو ڕایگەیاند :
ئەو ئاگرەی لە پانتایی لەوەڕگاکان و بەشێک لە ناوچەکە بەر ببوەوە، بوە هۆکاری سوتاندنی ٦۰ هێکتار لە کاو کڵۆشی بەجێماوەی جاڕەگەنمەکان و هەروەها ٤۰ هێکتار لە لەوەڕگاکانیش.
شەوی ڕابردوش ۱۷۰ هێکتار لە کاوکڵۆشی جوتیارەکان لە ئاگردا سوتاوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوا ئەوەی بەرچاو کەوتوە بە دەیان حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بوە لە مەزرای و بەروبومی جوتیاران و زۆرێک لە پانتایی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە خۆ گرتوە و هەروەها سەدان هێکتار لە لەوەڕگاکان و دارستانەکان لە ئاگردا سوتاون و هێشتا هیچ هەوڵێک و بەرگری یان پلانێکی تۆکمە بۆ کوژاندوە ئاگرکەوتنەوەکان لە ئارادا نیە و تەنانەت لە هەندێ بواردا بە پلان و مەبەستی تایبەت لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە ئاگر لە مەزرا و سروشتی کوردستان وەردەدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان