KMMK:
یەکشەممە ۱۹ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، بە پێی ڕاگەیەندراوێک، چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی کە لە بەفرانباری ۲۷۱٨ لە لایەن دادگای ئینقلابی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز ۳ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەرداسەپا بوو لە پێنج ڕۆژی داهاتوو بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە بانگهێشتی لقی جێبەجێ کردنی سزاکان کراواە.
بە پێی بڕیاری دەرچوو، چالاکوانی کرێکاری شاری سەقز بە تۆمەتی بەشداری نا یاسایی و هاوکاری کاناڵەکانی دژ بە حکوومەت (گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ مێدیاکانی دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی دەگەڵ دۆخی گیراوانی سیاسی و کرێکاری) ئەو سزایەی بەسەرداسەپابوو.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەو چالاکوانە لە هەشتی گوڵانی ۲۷۱۵، بە هۆی چالاکی کرێکاری لە شاری سەقز لەلایان هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەسبەسەر و دوای ۱۲ ڕوژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.
ناوبراو لە خەزەڵوەری ئەو ساڵەدا لە لایان دادگای ئینقلابی حکومەت لە شاری سەقز بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا، کە دوای پێداچوونەوە بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە.
عووسمان ئیسمائیلی لە خاکەلێوەی ۲۷۱۶ دوای دوو مانگ زیندانی بوون لە گرتووخانە ئازاد کرا و ۱۱ی گوڵانی ئەو ساڵە دیسان دەسبەسەر و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان