تەقینەوەی مین لەدەستدانی لاقی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

هەینی ۱۷ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، لە بەرزاییەکانی گوندی کانی زەردـی سەر بە شاری سەردەشت کۆڵبەرێک بەناوی دانیاڵ عەزیزی تەمەن ۲۵ ساڵ خەڵکی شاری ڕەبەت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی گوازاوەتەوە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتانی ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ۶ کۆڵبەر و ۴ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار و کەمئەندام بوون و یەک کەسیش گیانی لە دەست داوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان