سوتاندنی دەغل و دانی جوتیارانی ناوچەی کەرکوک درێژەی هەیە


KMMK:

ئەمڕۆ شەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۱۹، بۆ جاری چەندەم ئاگر لە دەغڵودانى جوتیارانى کورد لە گوندى شاخ سەیوان لەسەر ڕێگاى کەرکوک – دوزخورماتوو بەردراوە، بەهۆى ئەم ئاگرەوە نزیکەى ١٥ دۆنم زەویوزارى جوتیارانى کورد سوتاوە و لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە ئاگر بەردەدرێتە زەوی وزارى جوتیارانى کورد لە گوندەکانى سنورى کەرکوک و بەرگرى شارستانى عێراقیش ڕایگەیاند، لەماوەى سێ هەفتەى ڕابردوودا ١٨٩ حاڵەتى ئاگرکەوتنەوە لە بەرووبومە کشتوکاڵییەکان ڕوویداوە.

لە دوای ئەوەی کە هێزە کوردیەکانی هەرێمی کوردستان لە دوای شکستی ریفراندۆم دەسەڵاتی خۆیان لە ناوچە کوردستانیە داگیر کراوەکان لە دەست دا ، ئەم ناوچانە رویی ئاسایشیان لێ هەڵگیراوە وجگە لە چەندین حاڵەتی تەقینەوە و تەقە لێکردن لە هاوڵاتیانی کورد ، ماوەیەکە بە پێ بەرنامە بۆدارێژراو ئاگر لە ماڵ و حاڵ و زەوی و زاری هاوڵاتیانی کورد بەردەدرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan

پەیوەندی @KMMKADMIN