پێڕانەگەیشتن و گرنگی پێنەدان بە زیندانیانی مانگرتوو لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە باکووری کوردستان

KMMK:

زیندانیانی مانگرتن لە خواردن لە یەکێک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بە ناوی کورکچولێر لە ئەدەنە پاش کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەیان لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیاوە لە زیندان کەمتەرخەمیان بەرانبەر دەکرێ و هیچ دەسپێشخەرییەک بۆ دەرمانی ئەوان نەهاتۆتە ئاراوە.

یەکێک لە زیندانیانی گرووپی Fی زیندانی کورکچلێر لە پێوەندییەکدا کە لە گەڵ بنەماڵەکەی هەبوویە، ڕایگەیاندووە؛ چارەسەریمان بۆ ناکەن و دەوا ودەرمانمان پێنادەن.

ئینان ئایکەن یەکێ لە زیندانیانی مانگرتوو بۆ تێکشکانی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پێوەندییەکی تلەفوونی لە گەڵ خوشکی بەناوی ئاسیە ئاشکرای کرد: پاش ۱٤۱ ڕۆژ مانگرتنم و دەرچوون ل مانگرتن لە ڕێکەوتی ۲۶ی مەی، گواستمانیانەوە بۆ نەخۆشخانە و تەنیا تاقیکردنەوەی خوێنیان لێ گرتووین، بەڵام لە پێدانی دەوا و چارەسەری هیچ دەسپێشخەرییەکمان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆنەکراوە.

شیاوی باسە کە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی باکووری کوردستان بۆ تێکشکانی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەستیان دابوویه مانگرتن لە خواردنی بەربڵاو و پاش چاوپێکەوتنی پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان و ڕاگەیاندنی تێکشکانی گۆشەگیری لەلایەن بەرپرسانی حکوومی دەوڵەتی تورکیا و پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان، دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت، بەڵام دەوڵەتی توڕکیا وبەرپرسانی زیندانەکانی دەوڵەت لە پێڕاگەیشتن و چارەسەری زیندانیان تا ئێستە خۆیان بواردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان