مەریوان/ تاڵان کردنی کەلووپەلی کۆڵبەران لەلایەن سپای پاسدارانی ئێران ـەوە

KMMK:

سێ شەممە ۷ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران هاوڕێ لە گەڵ هەنگی سنووری ئەم حکوومەتە لە پەلامارێکی لەناکاو کۆمەڵێک کۆڵبەریان لە سنووری گناوە دەخەنە بۆسەوە و کەلووپەلەکەیان بەتاڵان دەبەن.

لەم چالاکییە هاوبەشەی سپا و هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران تەقە لە شۆفیری ماشێنێکی پیژۆ دەکەن لە ناوچەی سنووری گناوە و لە خاڵێکدا بەناوی “دۆڵ حەمە لاو” و شۆفیرەکە بریندار دەبێ و چەندد دانەیەکیش LCD تێک دەشکێنری و پاشماوەی کەلووپەلی کۆڵبەران لەلایەن ئەم هێزانەوە بەتاڵان دەبرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان