ڕاگوێزانی یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێز بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی

KMMK:
یەک شەممە ۵ جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێز بەناوی فەرهاد موحەمەدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە بۆ بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە: ئەمڕۆ دوو شەممە دانیشتنی دادگەی ناوبراو لە بەشی ۲ی لێکۆڵینەوەی دادگەی گشتی و ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بەڕێوە چووە و داواکاری ناوبراو بۆ دانانی بارمتە و ئازاد بونی کاتی لەلایەن دادستانی دادگەوە رەت کراوەتەوە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە: فەرهاد موحەمەدی پارێزەر و سەرۆکی بەشی کوردستای حزبی وەحدەتی میلی و چالاکی ژینگە پارێز لە ۱۲ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۱۸ دا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست‌بەسەر دەکرێت و لەم مەودایەدا لە ژێر لێکۆڵینەوە و گوشار و ئەشکەنجەدا لە ژورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنەدا ماوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan