ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندارکراو لە ساڵی نوێوە گەیشتە ۸۰ کەس/برینداربوونی کۆڵبەرێک لە پیرانشار

KMMK:

سێی جۆزەردانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک کۆڵبەریان لە سنووری شاری پیرانشار کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ” ئەبووبەکر محەمەدی” بە گرانی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کرا.

ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پیشاندەری ئەوەیە کە: لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تائێستە ۸۰ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و ۳۹ کۆڵبەریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان