هەواڵەکان

ناڕەزایەتی لەهەمبەر بێ ڕێزی و سوکایەتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە کورد و ئەهلی سوننە

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۴ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، خوێندکارانی کوردی زانکۆی کوردستان لە شاری ســــنە لە ناڕەزایەتی بە لێدوان و دەربڕینەکانی سوکایەتیانە و گاڵتەئامێزی سەید عەنایەت جویبار بەرپرسی بەسیجی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە بە کولتوور و جلی کوردی، بە لەبەرکردنی جلی کوردی لەسەر پۆلی وانەکانیان ئامادە بوون و لەپەیوەندییەشدا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و خوازیاری بەدواداچوون بۆ ئەممژارە لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیداری ئەم زانکۆیە بوون. لەم ڕاگەیەندراوەدا جەختیان لەسەر ڕێز بۆتەواوی کولتوور، نەتەوە و زمانەکان کردۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵگای پێڕەوی ئایینزای سوننە لەئێران، بەبۆنەی سوکایەتی (پیاهەڵدەر=مداح)ێکی کۆماری ئیسلامی بە بیروباوەڕی پێڕەوی سوننە کە لە کەناڵی پێنجی دەنگ وڕەنگی حکوومەتی ئێران بەشێوەی زیندوو بڵاوکرابوویەوە ناڕەزاییان دەربڕی ومەحکوومیان کرد.

شیاوی باسە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ئەم چل ساڵەی دەسەڵاتداری خۆی بە هەڵاواردن و سوکایەتی بە نەتەوە و بیڕوباوەڕەکانی هاوڵاتیان هەوڵی داوە کە لەناوبەری هاوڵاتیان کێشە وپارچەبوون ساز بکات بۆ ئەوتی بتوانێ لەم ڕێگەوە درێژە بە دەسەڵاتی سەرکوتکارانەی خۆی بدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

نەغەدە؛ دەستبەسەری٢ هاوڵاتی خۆپیشاندەر دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی

پێنج چالاکی مەدەنی لە سنە دەستبەسەرکران

زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت