ورمێ /مانگرتن و گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی شارەوانی لەهەمبەر مووچە دواکەوتووی خۆیان

KMMK:

پێنج شەممە ۲ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی لە ورمێ و ڕێژەیەک لە شۆفیرانی ئەم دامەزراوە لەبەدەم درگای شارەوانی مانیان گرت.

کرێکاران و شۆفیرەکانی شارەوانی بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک و ووتنەوەی درووشم بە بۆنەی ئاستی هەرەخواری حەقدەستەکان و پێنەدانی مووچەی پاشەکەوتووی ۶ مانگی ڕابردووی خۆیان لەبەردەم شارەوانی لە ورمێ وەکوو نارەزایی دەربڕین کۆبوونەوە.

شیاوی باسە؛ بە پێی ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بۆ جاری چەنددەمینە کە کرێکارانی شارەوانی لە دەسپێشخەرییەکی ناڕەزایی دەربڕیندا کۆبوونەوەیان پێک هێناوە بەڵام تا ئێستە لە لایەن هیچ دامەزراوەیەکی حکوومییەوە بۆ وێنە شارەوانی وڵامێکی گونجاو و هەوڵێکی ئەرێنی نەهاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان