سێهەمین کۆڵبەر لە مەودای دوو ڕۆژ دا/ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سووپای پاسداران بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

هەینی ۳ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ کـوردی، تاقمێک لە کۆڵبەران لە مەودای نێوان گوندی هەق سەر بە بەشی نەڵۆس‎، بەرەو بەرزاییەکانی شاری شنۆ، کەوتنە بەر هێرش و تەقەی هێزەکانی سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆڵبەرێک بەگرانی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد سادق قادری کوڕی حامید، تەمەن ۲۷ ساڵان  فیشەك بەر ڕانی كەوتووە و گوازراوەتەوە نەخۆشخانە.

جێگای ئاماژەیە، دۆینێ لە ناوچەی سنووری شاری شنۆ دوو کاسبکاری دیکە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە گرانی بریندار کرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۷۹ کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و ۳۹ کەسیش کوژراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان