کەمپی زاگرێب / تروومای پەنابەران

KMMK:

۲۰ مەی ۲۰۱۹ شکووە کەریمی لە شەشەمین رۆژی مانگرتن دا تەندرووستی تێک چوو دوای ماوەیەکی زۆر کە بە بێهۆشی مایەوە رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی زاگرێب کرا.

بە پێی وتەی کەسە نزیکەکانی شکووە کەریمی؛ شەوی ۲۰ مەی بە هۆی دابەزینی لە رادە بەدەری شەکری خوێنی لەسەر خۆ دەچێت و لەبەر کەمتەرخەمی کاربەدەستانی کەمپەکە دوای ماوەیەکی زۆر کارمەندانی تەندرووستی دەگەنەسەری و بە خێرایی دەیگوازنەوە بۆ یەکێک لە نەۆشخانەکانی زاگرێب.
بە پێی وتەی دوکتورەکان؛ ناوبراو بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە رێگادایە یان لە کەمپ دەژی بە باشی ڤیتامینەکان لەبەر نەخواردنی میوە و خوراکی چاک بە لەشی نەگەیشتوو، جەستەی زۆر لاوازەو شەکری بۆ ۲۷ دابەزیوە کە مەترسی چوونە کومای بووە.

دەبێت ئاماژە بکرێت: وەک جەنگێکی رەوانی خاتوو شکووە کەریمی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشە دەروونیەکان و لەوێ چارەسەری نەفسی بۆ دەکەن و وەک کەسێک کە هەوڵی خۆکوژی دابێت هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت و پێی دەگوترێت کە ئەگەر دەست لە مانگرتنەکەت هەڵ نەگریت ئەوا ناچار دەبین ماوەیەک زۆر لێرە بتهێڵینەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە؛ شکووە کەریمی و هاوڕێیانی بە هۆی هەڵسووکەوتی فاشیستانەو سووکایەتی کاربەدەستانی کەمپی زاگرێب لە وڵاتی کرواسی ۷ رۆژە ناڕەزایەتیان دەربڕێوە و هەر لە یەکەم رۆژەوە ناوبراو مانی لە خواردن گرتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان