خۆکوژی باوکێک بەبۆنەی وەدەرنانی منداڵەکەی لە قوتابخانە لە شاری جوانڕۆ

KMMK:

شەممە ۲۸ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی باوکێک بەناوی “فەرشاد خەیرئەندێش” ۳۲ساڵ تەمەن خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی وەدەرنانی منداڵەکەی لە قوتابخانە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەرنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە ناوبراو پاش ئەوەی ئەو بڕە پارەی لە قوتابخانە لە کوڕەکەی ( ئارسام ) داوایان کردبوو ئەویش نەیتوانیبوو دابینی بکات وبەهۆی گوشاری دەروونی وپەرۆشییەکە بەو هۆیەوە تووشی ببوو ودەستنەڕۆیی وهەژاری لە ڕێی خواردنی ژەهرەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۷پیاو و ۲۲ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە سەرجەم ۳۹کەس لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان