گواستنەوەی سێ چالاکی ژینگە پارێز لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ بەندیخانە

KMMK:
چوار شەممە ۲۵ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، سێ چالاکی ژینگە پارێز بە ناوەکانی مەهدی قوبادی، راشد مونتەزری و جەلال رۆستەمی لە گرتوخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە و کامێران گواسترانەوە.

بە پێی راپۆرتەکە: ئەم چالاکە ژینگەپارێزانە پاش تێپەڕاندنی چەندین مانگ لە ژورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە تەرخان کردنی بارمتەیەکی زۆرەوە بۆ بەندیخانە گواستراونەتەوە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە: راشد مونتەزری چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی شۆرای ئیسلامی گوندی شاهینی سەر بە کامێران لە ۱۵ی جۆزەردانی ساڵی پار لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەست بەسەر کرا، هەروەها جەلال رۆستەمی لە ۲۳ی رەشەمە و مەهدی قوبادی لە مانگی گوڵانی ساڵی پار دەست بەسەر کراون. سەبارەت بە ئازادی کاتی ئەم چالاکە ژینگە پارێزانە بۆ راشد مونتەزری یەک ملیار و پێنسەد ملوێن و بۆ جەلال پانەد ملوێن بارمتە داوا کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان