ســنە: پوریا ئەحمەدی ئەندامی حیزبی نەتەوەیی سەرلەنوێ دەسبەسەر کرا

KMMK:

۲۳ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی پویا ئەحمەدی یەکێک لە ئەندامانی حیزبی یەکیەتی نەتەوەیی و ئەندامی شۆڕای ناوەندی ئەم حیزبە لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش بانگهێشتی بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئەم ناوەندە ئەمنیەتییە.

ئەم چالاکه سیاسییەی کورد لە ڕێی پێوەندی تلەفونییەوە لەهەمبەر شیکردنەوەی هەندێ زانیاری بانگهێشتی ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران کرابوو، پاش چوونی ناوبراو بۆ ئەم دامەزراوە ئەمنییە، بە بیانووی تەکمێڵ کردن دۆسیەکەی دەسبەسەر کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە ک ناوبراو پێشووتر لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی سازمانس ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش ۱۵ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
پوریا ئەحمەدی بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی گەدە(گوارشی) ئازار دکێشێ و لە کاتی دەسبەسەری جارێک گوازڕابوویەوە بۆ نەحۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان