دەست لە کار کێشانەوەی بە کۆمەڵی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی مەلایر

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲۱ی گوڵانی ۲۷۱۹ی، ئەنجومەنی زانکۆی مەلایر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە رامبەر بە رووبەروبونەوە و بەگژ داچونەوەی بێ بنەما و نایاسایی کۆمیتەی تەربیەتی ئەم زانکۆیە لە بەرامبەر بانگهێشت کردنی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنه بە هۆیی داکۆکی کردن و بڵاو کردنەوەی مافی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە لە پۆستەرکانیان دا، دەست لە کارکێشانەوەی خۆیانییان بە کۆمەڵ دایە دەستی بەرێوەبەرانی ده ستەی زانکۆکە.

پاراستنی زانکۆ بە دروستکردنی کەشێکی ترس و لەرز لە نێوان بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی زانکۆ و تۆمەت بەستنی بڵاو کردنەوەی بێ حیجابی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەیانهەوێت ڕێگری بکەن لە هاتنە ناوەوەی ئەم ئەندامانەی کە داکۆکی لە مافی خوێندکاران دەکەن.

هەروەها پاراستنی زانکۆ روداوە نەخوازراوەکانی ئەم زانکۆیەیان خستۆتە ملی ئەم ئەندامانە بۆ ئەوەی رێگری تەواو بکەن لە هەڵبژاردانی ئەم ئەنجومەنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان