KMMK:
ڕۆژی شەممە ۲۱ی گوڵانی ۲۷۱۹، هاوکاتە لە گەڵ تێپەربونی ۳ مانگ لە دەستبەسەری موحسین حوسێن پەناهی کە بە بێ هیچ جورە ئاگادارکردنەوە و یان نامەی دادگا، رفێنرا و ڕەوانەی زیندان کرا.
دەستبەسەر کردنی ناوبراو ڕۆژی ۲٤ی ڕێبەندانی ساڵی پار لە لایەن هێزە ئەمنیە کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوە کاتێک هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی و دواتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستگیریان کردوە.
لە دوایی دەستبەسەر کردنی ناوبراو بە بێ هیچ حوکم و برێارێکی دادگا لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان دابوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران لە شاری سنە.
موحسێن حوسێن پەناهی تەمەنی ۳۲ساڵان وخیزاندار و خاوەنی مناڵێکی بچوکە کە کەس و کار و کۆمەڵێک لە هاوشاریان داوای ئازاد کردنیان کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان