نەبونی کەرەستەی بەرگری و پاراستن بووە هۆی گیان لەدەست دانی کرێکارێک لە سەرئاوڵەی ئیلام

KMMK:
سێ شەممە ۱۷ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کرێکارێکی تەمەن ۳۵ ساڵان لە کاتی دروست کردنی گۆمێکی مەلەوانی لە شاری سەرئاوڵەی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کورستان بە هۆی روداوی پیشەیی گیانی لەدەست داوە.

تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە سەر کەسایەتی ئەم کرێکارە بڵاو نەبوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە چینی کرێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتایی ترین کەرەستەگەلی خزمەتگوزاری و بەرگری پیشەیی بەتایبەت کەرەستەی پاراستن بێبەرین و هیچ ئاوڕێک لە مەڕ تەندروستی ئەوان نادرێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە بە خوارترین رێژەی حەق دست کاریان پێدەکرێت و زۆربەیان لە بیمەی کرێکاری بێ بەشن.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تا ئێستە ۴ کاسبکار کوژران و رێژەی کاسبکاران وکرێکارانی کوژراو گەیشتونەتە ۵ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان