KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ۱۶ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی شۆفیر تەکسییەکانی شاری دێولان لەژێر ناوی زیادکردنی کرێی هاتوچۆ لە هەوڵێکی بە کۆمەڵدا دەستیان دایە مانگرتنی گشتی و لە ئاڵووێردکردنی موسافیرەکانی ئەو شارە خۆیان بوارد.
بەگوێرەی هەواڵەکە داواکاری ئەو شۆفیر تەکسییانە زیادکردنی کرێ لە ۷۰۰ تمەنەوە بۆ ۱۰۰۰ تمەنە.
بەپێی قسەکانی یەکێک لە شۆفیر تەکسییەکان کە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ ودەڵێ: لەشارێکی بچووکی وەکوو دێولان کە تەنیا ڕاستە شەقامێکی هەیە ۹۱ دانە تەکسی لێیە و ماوەی دوو ساڵە هیچ گۆڕانێک لە نرخی کرێی تەکسییەکانی ئەم شارە نەهاتۆتە ئاراوە کەچی تێچووی هەموو شتێک چەنددین ئەوەندە زیادی کردووە و ئەم ڕەوشتە وڵامدەری ژیانی ئێمە نییە.
شیاوی باسە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ڕەوشتە هاتۆتە ئاراوە و دەنگی ناڕەزایەتی شۆفیر تەکسییەکان و کار پیشەکانی دیکە بەرز بوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان