کچێکی ١٦ساڵان خەڵکی خانکەندی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
رۆژی سێشەممە ١٠ی گوڵانی ٢٧١٩ کوردی، کچێکی ١٦ ساڵان بە ناوی ئەفسانە دەریایی کچی مووسا خەڵکی گوندی خانکەندی هەلکەوتوو لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی میاندوواو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کچە مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ٣١هاووڵاتی کورد (١٢پیاو و ١٩ ژن) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە. لەکۆی ئەو کەسانەی خۆیان کوشتووە ٣ کچ و کوڕێکی خوارەوەی ١٨ ساڵان دەبینرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان