KMMK:
ڕۆژی شەممە ۷ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کچێکی گەنج بەناوی ” حەیان موسازادە” لە شاری سەقز بریندار بووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ناوبەری سەقز بۆ ساحێب تەقە لە ماشێنێکی مەدەنی دەکەن و دەیانهەوێ بە زۆرەملێ دەست بەسەر ئەو ماشێنەدا بگرن هەربۆیە کوێرکوێرانە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی ئەم ماشێنە خەڵکی مەدەنی تێدایه دەیدەنە بەر دەسڕێژ و بەو هۆیەوە ئەو کچە بەگرانی بریندار دەبێ و بەهۆی گرانی برینەکەیەوە دەگوزرێتەوە ۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز وتا ئێستە ڕەوشتی تەندرووستی نادیارە.
شیاوی باسە حکوومەتی ئیسلامی ئێران هەرکاتێک لە بواری سیاسی و دیپلۆماسی وئابووری و نێودەوڵەتییەوە تەنگاو دەبێ ،هەڵدەکوتێتە سەر گەلی کورد و بە گوشار و زەبر وزەنگ کەشێکی ئەمنییەتی باڵکێشی سەر کوردستان دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان