KMMK:
ئەمڕۆ دووشەممە ۹ی گوڵانی ۲۷۱۹، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنوری ناحیەی چەماکی بۆردومانی گوندی کانی مازییان کرد و مزگەوتی گوندەکەیان بە تەواوی خاپور کردووە که له ئەنجام دا ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو گوندنشنان و دانیشتیوانی ناوچەکە دروستکردووە.
گوندی کانی مازی دەکەوێتە سنوری ناحیەی چەماکێ سەربە قەزای ئامێدی لە باشوری کوردستان. ئەم گوندە تا ئێستا چەند جارێکی تر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆمبارانکراوە و بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا چۆڵە و دانیشتووانەکەی تەنها لە وەرزی کشتوکاڵ و کۆکردنەوەی دانەوێڵە و بەرهەمی ڕەز و باخەکانیان سەردانی دەکەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان