دەست بەسەر کردنی بەڕێوەبەری رێکخراوەێکی مەدەنی ژنان لە پاوە

KMMK:
۲ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، بەڕێوەبەری رێکخراوەی (ژنان ژیار تین) بەناوی سارا زەحمەتکێش، ۲۴ ساڵان و خەڵکی گوندی تین سەر بە ناوچەی باینگانی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کرا.

بە پێی راپۆرتەکە: ناوبراو لە شوێنی کاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر دەست بەسەر کراوە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار براوە و سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر بارودۆخ و شوێنی هێشتنەوەی ناوبراو نەیانتوانیەوە هیچ چەشنە زانیارییەک بەدەست بهێنن.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیەوە تا ئێستە ۱۰۵ چالاک و تاکی کورد دەست بەسەر کراون و بە ئەژمار کردنی سارا زەحمەتکێش رێژەی دەست بەسەرکراوان دەگەنە ۱۰۶ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان