سناریۆی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەهەمبەر دانپێدانانی تلەفزیۆنی دەسبەسەرکراوان

KMMK:

چوارشەممە ۴ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە ئەمنییەکان کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی پارتی یەکیەتی نەتەوەیی دەسبەسەر کراوی ئەم دوایانەی لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بۆ شاری کامێران گوازراونەتەوە ولەوان وەکوو ئامادەکردنی دانپێدانانی تلەفزیۆنی فیلمیان لێ هەڵگرتوون.

ئەم کەسە دەسبەسەرکراوانە لەکاتێکدا چاویان بەسراوە و کەلەبچەیان لەدەستدایە و پێبەندیان لە پێدا بوو گوازرانەوە بۆ شوێنی کوژرانی کوهسار فاتحی، شۆفیری ئامبوڵانسی مانگی سوور کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرابوو وفیلمیان لێ هەڵگرتن.

پێشووتر لە ۲۸ی خاکەلێوە بەرپرسی گشتی نوێی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە هەڤپەیڤینێکی هەواڵیدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە چالاکانی دەسبەسەرکراوی ئەم دواییانە دەستیان هەبووە لە کوشتنی کوهساری فەتحی.

شیاوی باسە کە لە ماوەی چەندد مانگی ڕابردوو نێزیک بە ۲۰ چالکی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکیەتی نەتەوەیی لە شارەکانی کامێران،مەریوان وســنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران کە تاقمێ لەوان بە دانانی بارمتە ئازاد و تاقمێکی زۆریش لەوان هێشتا بە دەسبەسەرکراوی لە ئیدارەی ئیحلاعاتی حکوومەتی ئێران لەشاری سنە کە ناوەکەیان بەم شێوەیە ماونەتەوە.
حسێن کەمانگەر، فەرهاد محەممەدی، ڕاشد مونتەزری، عیسا فەیزی، سیروان قوربانی،فەرزاد حسێنی، هادی کەمانگەروجەلال رۆستەمی ودو کە سی دیکە بە نێوەکانی ئیدریس موحەممەدی و ئاوات کەرەمی لە ئیتلاعاتی سپا لە شاری سنە ڕاگیراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان