KMMK:
سوپای تورکیا بەردەوامە لە گواستنەوەى ھێز بۆ سەر سنورەکانى رۆژئاواى کوردستان و لە چوارچێوەیەشدا ھێزەکانی کۆماندۆی گواستەوە بۆ سەر سنور.
بە پێ زانیاریەکان کاروانێکى زرێپۆشی ھێزەکانی کۆماندۆی تورکیا کە لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا ڕەوانە کراون، گەیشتووەتە شاری ھاتای.
بە گوێرەی زانیاریەکان سوپای تورکیا بەنیازی داگیرکارێکی ترە لە ڕۆژاوای کوردستان و پێدەچێت ئەم جارە هێزێکی زیاتر رەوانەی ناوچە سنوریەکان بکات، ئەم هێزەی تورکیا زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی بەرەی نوسرە و شانە نوستوەکانی داعشە بە مەبەستی هێرش کردنە سەر شارەکانی ڕۆژاوای کوردستان و بە تایبەت شاری کۆبانێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان