ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ دوو کەس دەستیان دایە خۆکوشتن

KMMK:

شەکیلا کەریمیان ۱۶ ساڵ تەمەن خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ و نیشتەجێ لە شارۆچکەی حەسەن‌ئاوای شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو لە بنەماڵەیەکی خەساربەرکەوتووی کۆمەڵگا کە باوکی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بووە ژیاوە و لە لایەکی تر هەروەها گوشاری ژیان لە کۆمەڵگایەکی پیاو سالار ئەوی گەیاندە ئەو ئاستە کە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکی‌تر دا ، کوڕێکی ۳۱ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و گیانی لەدەستدا. ووتراوە کە ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاوەسیوە و گیانی لە دەستداوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە سەر ناونیشانی ناوبراو هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، حکومەتی ئێران بە پەڕەپێدانی مادەهۆشبەرەکان و لایەنگری و دەرکردنی یاسای پیاوسالارانە لە نزامی کۆماری ئیسلامی درێژەدان بە ژیانی بە تایبەتی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر ئەستەم کردووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۲۹ کەس دەستیان داوەتە خۆکوشتن و گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان