چالاکوانی کرێکاری موزەفەر سالح‌نیا بانگهێشتی ئیتلاعات کرا

KMMK:

سێ‌شەممە ۳ گوڵان‌ی ۲۷۱۹ کـوردی موزەفەر سالح‌نیا لە چالاکوانانی کرێکاری شاری سنە بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی کرا.

جێگای ئاماژەیە کە موزەفەر سالح نیا چالاکی کرێکاری شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکگرتوویی ئازادی کرێکارانی ئێرانە.
ناوبراو لە بەرەبەری یەکی گوڵان ڕۆژی کرێکار بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی کراوە.

هەناردەکانی حەراسەت لە ڕێگای پێوەندی تەلەفۆنی دوایان لە موزەفەر سالح‌نیا کردووە کە ڕۆژی چوارشەممە دەبێ سەردانی ئیتڵاعاتی هێزی ئینتزامی بکا.
بانگهێشتی ئەم چالاکوانە هەروەها هاوکاتە دەگەڵ بانگهێشتی چەن چالاکوانێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان