لۆڕستان/ بێکاری بووه کۆسپێکی دیکەی سێڵاو لەم پارێزگایە

KMMK:

چوارشەممە ۲۸ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، بەرپرسی هەرەوەز(تعاون)، کار و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی حکوومەتی ئێران لە لۆڕستان ئاشکرای کرد؛ نێزیک ۱۸ هەزار کەس بەهۆی لێکەوتەکانی خەساری سێڵاو لەم پارێزگایە کارو پیشەیان لە دەست داوە.

ناوبراو لە درێژەدا کوتی؛ بەشێکی هەرە زۆر لە خەڵکی ئەم پارێزگایە بەهۆی ئەو خەسارانەی بەهۆی ســێڵاو هاتنە ئاراوە کارو پیشەیان لە دەست داوە و هەروەها کوتی : تەنیا لە بەشی ئەو کارو پیشانەی تایبەت بە ماڵەوەن ۆ ئەو کەلووپەلانەی بەدەست ساز دەکرێن ۶ هەزار کەس بێکار بوون.

بەپێی وتەی ناوبراو؛ لە بەشی کشتووکاڵ ۷ هەزار و ۵۰۰یەکەی کشتووکاڵی و لەبەشی پیشەکان ۴ هەزار و ۳۳۵ یەکە و لەبەشی پیشەیی(صنعتی) یش ۸۵ یەکەی پیشتیی خەساری پێگەیووە کە لە سەرجەم ئەو یەکانەی خەساریان پێ گەیووە ،ئەو کەسانەی کاریان تێدا دەکرد بێکار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان