حکوومەتی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردۆتە ئامانجی کوشت وبڕی سپی

KMMK:

داتاکانی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆماری ئیسلامی ئێران باس لە پەرەسەندنی بێکار و گەشەی هەڵاوسانی بێ وێنە لە ئێران دەکات ، بەڵام هەڵاوسان وبێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەراوەرد پترە لە ئێران.بەپێی ئامارە بڵاوکراوکان پارێزگای کوردستان لە ڕەشەمەی ۹۷ بەبەراوەرد لە گەڵ ڕەشەمەی ۹۶ هەڵاوسانی ۵۸/۳ی ئەزموون کردووە.
پاش پارێزگای سنە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستن زۆرترین ڕێژەی بێکاریان لە خۆگرتووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە نێوان ۳۱ پارێزگا، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،پارێزگای کرماشان بە ۱۸.۷لەسەت و چوارمحاڵ وبەختیاری بە ۱۷.٤ لەسەت بێکارترین پارێزگاکانن.ئەمە لە کاتێکدایە کە پارێزگای سمنان بە کەمترین سەرچاوە و ماتەوزە(پوتانسیەل)ی گەشەپێدان بە ۷.۲ لەسەت نرخی بێکاری لەخۆ گرتووە.
جێگیربوونی پارێزگای کرماشان لە پێگەی یەکەم ،ورمێ لە پێگەی پێنجم و سنە لە پێگەی حەوتەم لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەبوونی پوتانسیەلگەلی هەرەزۆری کشتووکاڵی، سەرچاوەی سرووشتی و کانگایی، ئاژەڵداری،سەرچاوەی ئاوی، خاکێکی بەپیت وبەرەکەت،گەشتیاری وهەروەها پێگەی هاوسنوور بوون لەگەڵ وڵاتی عێراق ئەم جیاوازییە بەرچاوەی ناوبەری پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە باشترین پوتانسیەلی گەشەکردنی لەخۆ گرتووە لەگەڵ پارێزگاکانی دکەی ئێران کەهیچ پوتانسیەلێکیان نییە،پیشاندەری هەڵاواردنی ئاشکرای کۆماری ئیسلامی دژ بە نەتەوەی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەی دەبات و بەسیاسەتی هەژار ڕاگرتنی کۆمەڵگای کوردستان هەوڵی کۆنتڕۆڵ کرد، بەخۆوەگرێدان وهەروەها بەکرێگیراوەتی بەشێوەی بەربڵاوی لەم ناوچەیە هەیە.

نرخی بەرزی بێکاری، سەرمایەگوزاری نەکردن و …بووە بەهۆی ئەوەی گەنجانی کورد هەر ڕۆژ پتر ڕوو لە کاری نەشیاو و مەترسیداری وەکوو کۆڵبەری بکەن وگیانی خۆیان بۆ وەچنگ خستنی کەمترین داهات بخەنە مەترسییەوە.

جێگەی سەرنجە کە کارناسان نرخ و ڕێژەی بێکاری ڕاستەقینەیان زۆر زیاتر لەوە دەوڵەت ڕایگەیاندووە مەزەندە دەکەن. بەتایبەت لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو کرماشان وسنە کارناسان لەهەندێ بوارەوە ڕێژەی بێکاریان نێزیک لە ۵۰ بۆ ۵۵ لەسەت ڕاگەیاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان