تەرمی گەنجێکی کورد لە وڵاتی سویس بە کوژراوی دۆزراوەتەوە

KMMK:

رۆژی ۱۲ ئاپریلی ۲۰۱۹ لە وڵاتی سوئیس تەرمی گەنجێکی کورد دۆزراوەتەوە.

لێکۆڵینەوە سەرتاییەکانی پۆلیس وڵاتی سوئیس لە شاری سنت گاڵن ئاشکرایان کردوە ئەو گەنجە ، کوڕدێکی باکوردی کوردستانە بەناوی”ئیمرا ئاداینر ” و تەمەنی ۲٦ ساڵ بوە و دووساڵ پێش داوی پەنابەری لە وڵاتی سوئیس کردوە و ماوەی زیاتر لە ۷ مانگە بێسەروشوێن بووە و لە شاری سێنت گاڵن تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە؛ باس لەوە دەکرێت ئەو گەنجە کوردە لە ترسی دەستبەسەری و ڕاوەدوونانی پۆلیسی تورکیە لەو وڵاتە ڕایکردووە و داوای پەنابەری لە سوئیس کردوە.

جێگای ئاماژەیە تا ئیستا هیچ ڕاگەیەندراو و زانیارێیکی باوەڕپێکراو لەم پێوەندیە بە KMMK نەگەشتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان