KMMK:
ئێوارە رۆژی ۱٣ ئاڤریلی ۲۰۱۹ هێزەکانی پۆلیسی تورکیە لە گەورەشاری ئامەدی باکووری کوردستان گەنجێکی کوردیان بەناوی «رەجەب هانتاش» خەڵکی گوندی کوتولک لە ناوچەی لیجەی سە بە ئامەد کوشت.
شایەنی باسی تەرمی هانتاش گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی گازی یاشارو دواتر لە ژێر چاوەدێری چڕ و پڕی پولیس دا لە گۆڕستانی یەن کۆی بە خاک سپێردرا.
بە گوتەی شایەدحاڵەکان لەلایەن پولیسی تورکیەوە ئیزن نەدرا جگە لە بنەماڵەی هانتاش کەسی دیکە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن بەشداری بکات.
هەروەها جێگەی باسە کە پولیسی تورک پێشتر چەندین جار گۆشاری خستووەتە سەر هانتاش و ویستوویە بە زۆرەملی ناوبراو بکات بە سیخوڕی خۆی بەڵام هانتاش خۆی نەخستووەتە ژێر رکێفی پۆلیسی تورکیە بۆیە دواتر بەو شێوە کوشتوویانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان