ڕێژەی کۆڵبەرانی کوژراو بریندار بوو بە ۸٤ کەس/ برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار وبانە

KMMK:

شەممە ۲۴ی خەکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار کۆڵبەرانیان کردە ئامانج کەلە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی “ئۆمێدحەیدەری” خەڵکی نەغەدە پێی بریندار بووە.

لەسنووری هەنگەژاڵی بانەیش لە ئاکامی هێرشی هێزە چەکداری و سنوورییەکانی ئێران بۆسەر کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بەناوی ” غەریب تاجی” ۲۸ ساڵ تەمەن وخەڵکی نەنووری بانە پشتی بریندار بووە.

ئەم هاوڵاتییە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە وهەنووکە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۶۲ کۆڵبەر بریندار و ۲۰ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون وبە برینداربوونی ئەم دوو کۆڵبەرە ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار بووە بە ۶٤ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان