کوژرانی کۆڵبەرێک لە خاڵی سنووری شاری خۆی

KMMK:

سێ شەممە ۲۰ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بەناوی ” بەهروز چەتوور زادە” خەڵکی گوندی “توورە” سەربە “ئەلەندی” شاری خۆی لەلایەن هێزە کانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاڵی سنووری ساری خۆی، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە وگیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو هێزانە بە بێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە و بە شیمانەی پێ بوونی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لێکردوە وکوژراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە ۶۱ کۆڵبەر بریندار بووە و ۱۹کۆڵبەریش کوژراوە کە بەهەژمار کردنی ئەم کۆڵبەرەوە ڕێژەی کۆڵبەرانی کوژراو بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ۲۰ کۆڵبەر کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان