چالاکی سیاسی کورد بۆ کێشانی حوکمەکەی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندان

KMMK:

پێنج شەممە ۲۲ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی ، مەنسوور فەرەج زادە ۳۰ساڵ تەمەن خەڵکی قوچان لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بۆ کێشانی حوکمی تەعزیری ۵ مانگەی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندانی مەشهەد.

ناوبراو لە ڕێبەندانی ساڵی پار بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە ۵ مانگ زیندان مەحکووم کــرابوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ۴ی ڕەزبەری ۲۷۱٦ پاش بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەسبەسەر کرابوو.

ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممەی ۹ی سەرماوەزی ۲۷۱٦ پاش نێزیک بە دوو مانگ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرابوو.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹۹ هاوڵاتی ، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی دەسبەسەر کراون کەبە هەژماری ئەم هاوڵاتییە ڕێژەیان دەگات بە ۱۰۰کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان